گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە پیرۆزبایی جەژندا

پێنج گفت لە باڵیۆزخانەی ئەمەریكاوە دەربارەی عێراق

2021.05.13 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج گفت لە باڵیۆزخانەی ئەمەریكاوە دەربارەی عێراق

ناس كورد_

باڵیۆزخانەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەبری بایدن و وەزارەتی دەرەوە پیرۆزبایی جەژن لە گەلی عێراق دەكات و گفتی هەماهەنگی لە پێنج بواری جۆربەجۆردا دووپات دەكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەپەیامی پیرۆزباییدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (13 ئایاری 2021) باڵیۆزخانەی ئەمەریكا جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوان بەردەوام دەبن لەكاركردن بۆ ئەوەی عێراقییەكان هەست بەئارامی بكەن لەوڵاتی خۆیان و ئابوورییەكەیان ببوژێتەوە.

 

باڵیۆزخانە بەناوی ئیدارەی ئەمەریكاوە گفت دەدات كە پێكەوە لەگەڵ عێراقییەكان كاربكەن بۆ كۆمەڵێك ئامانج لەوانەش: بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، چاككردنی وێرانكارییەكانی دوای داعش، گەڕانەوەی ئاوارەكان، باشتركردنی ئابووری عێراق و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوا.

لە كۆتاییدا باڵیۆزخانەی ئەمەریكا هیوای جەژنێكی ئاسوودە بۆ هەموو عێراقییەكان دەخوازێت.