کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد _ بەگوێرەى ئامارەکانى دەستەى گەشتوگوازى هەرێمى کورستان، لەماوەى ڕۆژانى جەژنى ڕەمەزاند نزیکەى 250 هەزار گەشتیار ڕویان لە هەرێمى کوردستان کردووە. . نادر ڕۆستى، وتەبێژى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان بەناس کوردى _ ڕاگەیاند، "ساڵى ڕابردوو 250 هەزار گەشتیار سەردانى هەرێمى کوردستانیان کردووە، بۆ ئەمساڵیش بەگوێرەى ئامارە سەرەتاییەکان ژمارەى گەشتیاران نزیک بووەتەوە لەو ئاستە." . ڕاشیگەیاند: "ئەمساڵ بەشێوەیەکى گشتى هیچ کێشەیەک لەهاتنى گەشتیاران ڕوینەداوە و بەشێوەیەکى ڕێکخراو و بەگوێرەى نەریتى گەشتیارى پێشوازى لەگەشتیاران کراوە." . بەگوێرەى ئامارەکان، ساڵى 2018 زیاتر لە 3 ملیۆن گەشتیار ڕویان لەهەرێمى کوردستان کردووە، هاوکات بۆ ئەمساڵیش زۆترین گەشتیار لە ڕۆژانى جەژندا لە خوارو ناوەڕاستى عێراقەوە بوون و ڕۆژهەڵاتى کوردستانیش بە پلەی دووەم دێت. .