گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێکۆڵینەوەیەکى نوێى سەرسوڕهێنەر لەبارەى کاریگەرى کۆرۆنا لەسەر جەستەى مرۆڤ 

2021.05.12 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
لێکۆڵینەوەیەکى نوێى سەرسوڕهێنەر لەبارەى کاریگەرى کۆرۆنا لەسەر جەستەى مرۆڤ 

ناس کورد-

بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى نوێ ڤایرۆسى کۆرۆنا دەتوانێت ببێتە بەشێک لە "بۆهێڵەکان"ى جەستەى مرۆڤ، ئەوەش هۆکارى ئەوەیە هەندێک کەس دواى چاکبونەوەیان بە پەتاکە پشکنینەکانیان بە ئیجابى دەگەڕێتەوە و کاریگەرییەکانى کۆرۆنایان بەسەرەوە دەمێنێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەک کە پەیمانگاى ماساشۆستس بۆ تەکنەلۆژیا MIT ئەنجامیداوە و (12ى ئایارى 2021) پێگەى "ساینس ئەلێرت" بڵاویکردووەتەوە، هۆکارى ئەوەى کە هەندێک کەس دواى چاکبونەوەشیان لە کۆرۆنا هێشتا نیشانەکانیان لەگەڵدا دەمێنێتەوە، هەروەها پشکنینەکانیان بە ئیجابى دەگەڕێتەوە ئەوەیە کە، ئەو ڤایرۆسە دەبێتە بەشێک لە "کۆدى بۆهێڵەکان"ى جەستەى مرۆڤ.

 

ڕونیشکراوەتەوە، کۆرۆنا دەتوانێت ڕێگەیەک بدۆزێنەوە کە خۆى لە کۆدى بۆماوەیى مرۆڤ لابدات و خۆى لە پێکهاتەى بۆهێڵى خانەى مرۆڤدا بشارێتەوە، ئەوەش واتاى ئەوەیە کە کۆرۆنا لە خانەکاندا دەمێننەوە تەنانەت دوایى کۆتایى هاتنى پەتاکەش.

 

لاى خۆیەوە لیگوا زانگ، شیکەرەوە لە پەیمانگاى "وایتهيد"ى سەربە MIT دەڵێت، کۆرۆنا ڤایرۆسێکى خۆگەڕێنەرەوە نییە و پێویستى بە خۆکۆپیکردنى پێچەوانە نییە بۆ دوبارەکردنەوەى خۆى.

 

زانایان نمونەى چەندین توشبووى کۆرۆنایان وەرگرتووە و تێیاندا دەرکەوتووە لە نێو کۆدى بۆهێڵى هەندێک لە خانەکان بۆهێڵى ڤایرۆسەکە هەیە.

 

 

ئ.ع