گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هۆشدارییەکی توند بۆ هێزە ئەمنییەکان لەکاتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکاندا

2021.05.12 - 22:33
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەکی توند بۆ هێزە ئەمنییەکان لەکاتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکاندا

ناس کورد-

لیژنەی باڵاى ئەمنیی هەڵبژاردنەکانیی عێراق لەگەڵ نزیکبوونەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا ژمارەیەک بریاری دەرکرد و تێیدا داوای کرد هێزە ئەمنییەکان لەکاتی بەرێوەچوونی ئەو پرۆسەیدا بەوپەڕی پیشەییەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن و بێلایەنی خۆیان بپارێزن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە (12ی ئایاری 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕایگەیاند "بەمەبەستی پاراستنی پاک و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و دورکەوتنەوەی هێزە ئەمنییەکان لە هەر جۆرە لایەندارییەک، داوا دەکەین بەوپەڕی پیشەگەرێتییەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن".

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "نابێت هێزە ئەمنییەکان لەکاتی پاراستن و سەپەرشتیکردنی ڕەوشی ئەمنی پرۆسەکەدا بەهیچ شێوەیەک کارئاسانی بۆ کاندیدێک بکەن لەسەر حسابی کاندیدێکی تر".

 

ئەوەش هاتووە "نابێت بەهیچ شێوەیەک هێزە ئەمنییەکان یاوەریی لایەنە سیاسییەکان بکەن لەکاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، نابێت بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەوە بدرێت شەقامە گشتییەکان و گۆڕەپانەکان قۆرخ بکرێن بۆ کۆبونەوەی جەماوەریی و هەڵمەتی بانگەشەکردن".

 

جەخت لەوەش کراوەتەوە "ڕێگە نادرێت بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی میری (حکومەت) بەکاربهێنرێت بۆ ڕێکلامکردن و بانگەشە بۆ کاندیدەکان و لایەنە سیاسییەکان، ڕێگە نادرێت دامەزراوە حکومییەکان و ناوەندە فەرمییەکان بەکاربهێنرێت بۆ کاری ریکلام و بانگەشەی لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو".

 

بریارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، پرۆسەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی عێراق بەرێوەبچێت.

 

 هـ.ف