گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەپڵ ’ئایفۆن 13’ دەردەکات .. تایبەتمەندییەکانى چین؟

2021.05.12 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
ئەپڵ ’ئایفۆن 13’ دەردەکات .. تایبەتمەندییەکانى چین؟

ناس کورد- 

کۆمپانیاى ئەپڵ بەنیازە دواى 6 مانگ لە دروستکردن و بڵاوکردنەوەى "ئایفۆن 12" نەوەى دواترى ئەو مۆبایلەى بڵاوبکاتەوە کە 4 جۆرە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى Mac Rumors سەبارەت بە ئایفۆنە نوێکە (12ى ئایارى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئایفۆن 13 بە 4 جۆرى جیاواز دەبێت کە بریتین لە "iPhone 13 و iPhone 13 Mini و iPhone 13 Pro و iPhone 13 Pro Max".

 

ڕونیشکراوەتەوە، جۆرە نوێکانى ئایفۆن ئەستورییەکى زیاتریان هەیە و کامێرا سەرەکییەکانى مەودایەکى فراوانتر داگیر دەکەن لە نەوەى پێشترى، ئەستوریى  iPhone 13 و iPhone 13 Pro بریتین لە 7.57 ملم، واتا 0.17 ملم لە نەوەى پێش خۆى زیاترە، ئەوەش زۆر هەستى پێ ناکرێت.

 

ماڵپەڕەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، ئەوەش تاکە گۆڕانکارى نییە و کامێراى دواوەى مۆبایلەکە زۆر ئاشکراترە و بەهێندەى دوو ئەوەندەى نەوەى پێش خۆى دەبێت، پێشبینیش دەکرێت لە کۆتایى مانگى ئەیلول کۆمپانیاى ئەپڵ بە فەرمى مۆبایلەکەى ڕابگەیەنێت.



ئ.ع