گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حکومەتى عێراق ڕۆژانى پشووى جەژنى ڕەمەزانى راگەیاند

2021.05.12 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى عێراق ڕۆژانى پشووى جەژنى ڕەمەزانى راگەیاند

ناس کورد- 

ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق پشووەکانى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزى دیارى کرد، جەختیلەوەشکردووەتەو دواى پشووەکان قەدەغەى گشتى هاتووچۆ بەردەوام دەبێت.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمیندارێتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (12ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە، پشووى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزلە ڕۆژى پێنجشەممە 13ى ئایارى 2021 دەست پێدەکات و ڕۆژى یەکشەممە 16ى ئایارى 2021 کۆتایى دێت.

 

ئەوەش هاتووە، هەروەها ڕێوشوێنەکانى سەپاندنى قەدەغەى گشتى هاتوچۆ کە ئەنجومەنى وەزیران بڕیاری لێداوە تا 22ى ئایارى 2021 بەردەوام دەبێت.

 

پێشتریش فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا پشووەکانى جەژنى لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند و تێیدا هاتبوو، ڕۆژى پێنجشەممە کە دەکاتە یەکە ڕۆژى جەژن دەستپێدەکات و ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو 16ى ئایار دەوامى فەرمى دەستپێدەکاتەوە.

 

 

ئ.ع