گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارە و چەکی بۆ سوپای پاسداران ئاڵوگۆڕ کردووە

ئەمریکا کۆمپانیایەکی عێراقی خستە لیستی سزادراوانەوە

2019.06.12 - 21:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا کۆمپانیایەکی عێراقی خستە لیستی سزادراوانەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد _ وەزارەتى خەزێنەداری  ئەمریکا سزاى بەسەر کۆمپانیایەکى عێراقیدا سەپاند، کە بە بەهاى ملیۆنەها دۆلار چەکى بۆ سوپاى پاسداران ئاڵوگۆڕ پێکردووە. . بەگوێرەى ڕاپۆرتێک، کە لەسەر وێب سایتى فەرمى وەزارەتى خەزێنەداری ئەمریکا بڵاوکراوتەوە، کۆمپانیاى ساوس وێڵس، کە کۆمپانیایەکى عێراقیە بە بەهاى ملیۆنەها دۆلار چەکى سوپاى پاسدارانى لەڕێگەى قەتەرەوە گەیاندووەتە دەستى میلیشیا شیعەکانى عێراق. . بەگوێرەى ڕاپۆرتەکە، ئەم کارەى کۆمپانیا عێراقیەکە بەشێوەیەکى نهێنى بووە و ڕێگایەکى تایبەت گیراوەتە بەر بۆ ئاڵوگۆڕپێکردنى پارە و چەک لە ڕێگەى وڵاتى قەتەرەوە بۆ سیستمى دارایى عێراقى؛ ئەوەش لە پێناو خۆشاردنەوە لەسزاکانى ئەمریکا بۆ سەر سوپاى پاسداران. . ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە ئەم بازرگانیە لەلایەن کەسەکانى نزیک و سەرمایەدارەکانى ئەبو مەهدى موهەندیس بەرپرسی باڵای حەشدی شەعبی ئەنجامدراوە وەک "ڕاوێژکارى باڵاى قاسمى سولەیمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسداران" ناساندویەتی. . ستیفن منوشین وەزیرى خەزێنەداری ئەمریکا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە: "وەزارەتەکەی هەڵدەستێت بە گرتنەبەرى ڕێوشوێن بۆ داخستنى ئەو کەناڵانەى چەکى ئێرانى لێوە ڕەوانە دەکرێن بۆ هاوکارەکانیان لەوڵاتانى دیکە". . هەروەها وەزارەتى خەزێنەداری ئەمریکا ناوى دوو کەسایەتى عێراقى بەدیاریکراوى هێناوە بەناوەکانى (مەکى کازم و محەمەد حسێن) کە هاوکارى ئەو پڕۆسەیە بوون کۆمپانیای ساوس وێلس پێى هەستاوە، ئەمانەش هاوکارى ئەبو مەهدى موهەندیس بوون لەلایەن ئەوەوە پارەیان وەرگرتووە.