ناس کورد-
ڕوانگەی چاودێری فەلەکناسی نەجەف ڕایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەشوهەوای ئەمڕۆی وڵاتەوە نەتوانراوە ئێوارەی ئەمڕۆ هیلالی مانگی شەوال ببینرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕوانگەکە (12ی ئایاری 2021) لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە "ئێوارەى ئەمرۆ( چوارشەممە) نەتوانراوە هیلالی مانگی شەوال ببینرێت".
روونیشکردووەتەوە" بەرزبوونەوەی خوڵ و تۆز وایکردووە کەشوهەوای ئەمڕۆی وڵات نالەبار بێت، بۆیە نەتوانراوە هیلالی مانگی شەوال چاودێری بکرێت، هاوکات لێکدانەوە فەلەکییەکانیش ئاماژەکانیان لەبارەی لەدایکبوونی هیلالی مانگی شەوالەوە لاوازە".
هـ.ف