گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تەندروستی هەولێر پلانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانى ئاشکرا کرد 

2021.05.12 - 19:59
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی هەولێر پلانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانى ئاشکرا کرد 

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر پلانی خزمەتگوزاریە پزیشکیە تەندروستیەکانى لەڕۆژانی جەژن ئاشکرا کرد و رایگەیاند "نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان لەڕۆژانی جەژن بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی (٢٤) کاتژمێر کراوە دەبن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی هەولێر  (12ی ئایاری 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە پلانی خزمەتگوزارییە پزیشکیەکان لە پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان دەخاتەڕوو ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ مەبەستی هەر پێویستیەک لەڕۆژانی پشووی جەژن  (11) تیمی پزیشکی لە ڕێگەی بەشی کردە پزیشکیەکان  لەئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو لە ڕێگەی  سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن (١٢٢) هاوڵاتیان دەتوانن سود لەم خزمەتگوزاریە وەربگرن.

 

باسی لەوەشکردووە، بۆ نێو شاری هەلێر(٥)تیمی پزیشکی جێگیر کراوە لەشوێنە گشتیەکان، وەکو مۆڵ و شەقامە گشتیەکان بۆ زووتر گەیشت هەرحالەتێک کە پێویستی بە خزمەتگوزاری پزیشکی هەبێت تیمەکان چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدەن تا لەڕێگەی ئەمبوڵانس دەگەیەنرێتە نزکترین نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.

 

ئەوەشی وتووە، "نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان  لەڕۆژانی جەژن بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی (٢٤) کاتژمێر بۆیە پزیشک و کارمەندی تەندروستی لەڕێگەی ئیشکگریەوە لە خزمەت هاونیشتیمانیان دادەبن".

 

ک.م