گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەواڵگریی عێراق بەرپرسێکی تەندروستی لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا دەستگیرکرد

2021.05.12 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵگریی عێراق بەرپرسێکی تەندروستی لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا دەستگیرکرد

ناس کورد-

بەتۆمەتی دەربازکردنی ژمارەیەک هاوڵاتیی عێراقی گەڕاوە لەوڵاتی هیندستان بەبێ کەرەنتینە و پشکنین بۆ ناو خاکی عێراق و وەرگرتنی بەرتیل بەرانبەر بەو کارە، دەزگای هەواڵگریی عێراق بەرپرسی بەشی تەندروستی و خۆپارێزیی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدای دەستگیرکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی"شەرقییە" (12ی ئایاری 2021) بڵاوى کردەوە، دەزگای هەواڵگریی عێراق، دکتۆر لەیس لەبان، بەرپرسی بەشی تەندروستی و خۆپارێزیی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستگیر کردووە".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "دەزگای هەواڵگریی عێراق تۆمەتی زیانگەیاندن بەئاسایشی تەندروستیی وڵاتى داوەتە پاڵ بەرپرسەکەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا".

 

کەناڵەکە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە "ئەو پزیشکە کەهاوکات بەرپرسی بەشی تەندروستی و خۆپارێزیی فرۆکەخانەکەیە، بەرانبەر بەوەرگرتنی بەرتیل ژمارەیەک لەو هاوڵاتییە عێراقیانەی کە لە وڵاتی هیندستان گەڕاونەتەوە دزەپێکردووە بەبێ ئەوەی کەرەنتینە بکرێن یان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ بکرێت".

 

بەگوێرەی کەناڵە عێراقییەکە "بزیشکەکە لەکاتی بەقاچاخبردن و دەربازکردنی ئەو کەسانە لەفرۆکەخانەی بەغدا بەلایەنەکانی دیکەى ناو فرۆکەخانەی وتووە کەئەمانە سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانیی عێراقن".

 

هـ.ف