گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوەیەک لەو بارەیەوە

ئارامگاى یەکێک لە هاوەڵانى پێغەمبەرى ئیسلام لە عەبابەیلێ سوتێنرا

2021.05.12 - 18:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئارامگاى یەکێک لە هاوەڵانى پێغەمبەرى ئیسلام لە عەبابەیلێ سوتێنرا

ناس کورد-

ئەنجومەنى گوندى عەبابەیلێ رونکردنەوەیەکى لەبارەى سوتاندنى مەرقەد و ئارامگاى ئەبو عبیدە لە گوندەکە بڵاوکردەوە و داواى کرد لەو کارە بکۆڵرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنەکە (12ى ئایارى 2021) لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، دەمانەوێ هەموو لایەک ئاگادار بن کە گوندی عەبابەیلێ ناوو ناسنامەیەکی دیاری هەیە لە مێژووی ئاین و نەتەوەو کۆمەڵایەتی  ناوچەکەدا، خەڵکی گوندەکە بە هەموو پێکهاتەکانیەوە پارێزگاری تەواویان کردوە لەو ناسنامەیە.

 

لە رونکردنەوەکەدا، ئەندامانى ئەنجومەنەکە ئیدانەی سوتاندنی مەرقەدو ئارامگای( ابو عبیدە)یان کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە بێگومانن ئەوە دەستێکی گێرە شێوێن و ترسنۆکانەیە.

 

داواش لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن بەزوویی بەکاری خۆیان هەستن بۆ دۆزینەوەی ئەو دەستە ڕەشەی کە دوورە لە هەموو ڕەوشتێکی مرۆڤانە.

 

مەزاری عەبابەیلێ لە گوندی عەبابەیلێی تەنیشت هەڵەبجەیە و مشتومڕی مێژویی لەبارەی شوناسی راستەقینەیەوە هەیە، بەڵام خەڵكی ناوچەكە باوەڕیان وایە ئارامگای ئەبو عوبەیدی ئەنساری یەكێك لە هاوەڵانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بێت.