گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەنجومەنى وەزیرانى عێڕاق بەروارى گرێبەستى لەگەڵ وانەبێژان دیارى کرد

2021.05.12 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى وەزیرانى عێڕاق بەروارى گرێبەستى لەگەڵ وانەبێژان دیارى کرد

ناس کورد-

ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ئاشکرایکرد، بەروارى گرێبەست لەگەڵ مامۆستا وانەبێژە بێبەرامبەرەکاندا لەسەرەتاى ئەمساڵەوە دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (12ى ئایارى 2021) لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریداوە بڕگەى (شەش)ى بڕیارى 130ى ساڵى 2021ى ئەنجومەنى وەزیران بگۆڕێت.

 

ئەوەش هاتووە، بەپێى بڕیارەکە بەروارى گرێبەستکردن لەگەڵ مامۆستایانى وانەبیژى بێبەرامبەر سەرەتاى ئەمساڵەوە واتا 1ى كانونى دووەمى 2021 دەبێت.

 

لە بەیاننامەکەدا جەختلەوەشکراوەتەوە، بڕیارەکە لە کۆبونەوەى ژمارەى 19ى ئەنجومەنى وەزیراندا دراوە.

 

ئ-ع