گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دڵنیاییەک لە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقەوە

2021.05.12 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقەوە

ناس کورد-

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند، لقەکانیی کۆمپانیاکەیان لەڕۆژانی جەژنی رەمەزان و لەماوەی ڕۆژانی قەدەغەی گشتی هاتوچۆدا کراوە دەبن لەهەموو پارێزگاکانی عێراق و کارەکانیان بەشێوەیەکی ئاسایی بەرێ دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیاکە (12ی ئایاری 2021) لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست " ناس کورد" کەوتووە  ئاماژەی بەوە کرد "هاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی لقەکانی کۆمپانیاکەمان لەهەموو شارەکانی عێراق و لەماوەی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا و لەماوەی ڕۆژانی قەدەغەی گشتی هاتوچۆدا کراوە دەبن و بەردەوام دەبن لەڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و دەرکردنی تکتی گەشت کردن".

 

 لەڕوونکردنەوەکەدا، کۆمپانیاکە داواشی لەگەشتیاران کردووە پابەندی ڕێنماییەکانیی لیژنەی باڵای ڕوبەروبونەوەی کۆرونا بن و ڕێکارەکانی بەرگرتن لە پەتاکە پەیڕەو بکەن.  

 

هـ.ف