گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى پێشمەرگە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

2021.05.12 - 16:19
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى پێشمەرگە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

نەخۆشخانەى پێشمەرگە لە هەولێر سەر بە وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى ئەنجامدانى پشکنینى کۆرۆنا بۆ هێزەکانى پێشمەرگە، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەخۆشخانەى پێشمەرگە لە هەولێر (12ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەکاتەوە، کە پێویستیان بە پشکنینی پەتای کۆڕۆنا هەیە، دەتوانن لەرۆژی یەکشەممە ١٦ی ئایار بەدواوە سەردانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بکەن و پشکنینی کۆڕۆنا ئەنجام بدەن.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەو بەروارە بەدواوە تاقیگەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەشی پشکنینی کۆڕۆنا چالاک دەکات و پێشمەرگە دەتوانێت بە نیشان دانی ناسنامەی سەربازی پشکنینی پەتای کۆڕۆنا ئەنجام بدات.