گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

کۆمسیۆن: ئاوارەکان بە کارتی بایۆمەتری نوێ نەبێت ناتوانن دەنگ بدەن

2021.05.12 - 15:02
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: ئاوارەکان بە کارتی بایۆمەتری نوێ نەبێت ناتوانن دەنگ بدەن

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئاوارەى کەمپەکان بە کارتى بایۆمەترى نوێ کراوە نەبێت ناتوانن بەشدارى دەنگدان بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمانە گلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵا هەڵبژاردنەکانى عێراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا (12ى ئایارى 20121) ڕایگەیاند، کۆمسیۆن ڕێگە بە هیچ ئاوارەیەکى کەمپەکان نادات دەنگ بدات ئەگەر بێتوو کارتى بایۆمەترییان نەبێت.


دەشڵێت، کۆمسیۆن تیمى تایبەتى بە سەرۆکایەتى ئەندامێکى کۆمسیۆن ڕەوانەى کەمپى ئاوارەکان کردووە بۆ نوێکردنەوەى کارتى بایۆمەترى دەنگدان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هەماهەنگى نێوان وەزارەتەکانى کۆچ و کۆچبەران و کۆمسیۆن لەسەر میکانیزمى دەنگدان لەکەمپى ئاوارەکاندا بەردەوامە و هەر دەنگدەرێکیش کە کارتەکەى نوێ کردبێتەوە ناتوانێت بیداتە کەسێکى تر دەنگى بۆ بدات، چونکە سیستمە ئەلیکترۆنیەکە ڕێگە بەو دەنگدەرە نادات بە پەنجەمۆرى سیانەى خۆى نەبێت ناتوانێت دەنگبدات کاتێک کە کارتەکەى دەدرێتى پەنجە مۆرەکەى لێ وەردەگیردرێت.