گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داعش چۆن زەفەرى بە سەنگەرەکەى برد؟

موحسین چەند کاتژمێرێک پێش پێکرانى بەردەنوێژى دروستکرد

2021.05.12 - 14:23
App store icon Play store icon Play store icon
موحسین چەند کاتژمێرێک پێش پێکرانى بەردەنوێژى دروستکرد

ناس کورد-

موحسین حسێن پێشمەرگە لە لیوای 116ی پێشمەرگە پێش کاتژمێرێک لە شکاندنى ڕۆژوو بەردەنوێژێکى لە سەنگەرەکەیان دروستکرد بۆ ئەوەى لەگەڵ هاوڕێکانى نوێژەکانیان لەسەر بکەن، بێ ئاگا لەوەى چەند کاتژمێرێک دواتر بەهۆى هێرشێکى لەناکاوى داعشەوە گیان لەدەستدەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موحسین و پێنج هاوسەنگەرى ئێوارەى دوێنێ سێشەممە دواى شکاندنى رۆژو لەسەنگەرەکەیان لەسنورى کفرى چاودێرى سنورێکى بەرفراوانیان دەکرد، بەڵام لەپڕ درانە بە دەستڕێژى گولـلە و سەنگەرەکان بووە شوێنى روبەڕووبونەوەیەکى سەخت.

 

پێشمەرگەکان دەستبەجێ وەڵامى هێرشەکەیان دایەوە، بەڵام فیشەکێک بەر سەرى موحسین کەوت و بەپەلە گوێزرایەوە نەخۆشخانەى کفرى و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە چاوەکانى لێکنا.

me_ga.php?id=3752

موحسین کە پلەى ئەفسەر بووە، بەرپرسى سەنگەرەکە بووە کە دەکەوێتە سەر ڕێگاى سەرقەڵا و زنانە و 45 کم باکورى خۆرهەڵاتى کفرییەوە دورە.

 

جەمال ساڵح، بەڕێوەبەرى ناحیەى زنانە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، چەکدارەکان شەش کەس بوون کە بە سێ ماتۆڕەوە هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکە و تەقەیان لێکردووە.

 

وتیشى، فیشەکێک بەر سەرى موحسین کەوتووە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە بەڵام هەر لەوێ گیانى لەدەستداوە.

 

موحسین تەمەنى 45 ساڵە و خەڵکى شارى رەواندزە و خاوەنى چوار کچە، شەوى رابردوو تەرمەکەى رەوانەى زێدى خۆى کرایەوە و بەخاک سپێردرا.

 

هەڵکەوتەى شوێنى سەنگەرەکەى موحسین بەشێوەیەکە کە دەکەوێتە دوا سەنگەرەکانى پێشمەرگە، بەدیوى باکوردا بەدەست گروپى ئاڵا سپیەکانەوەیە و سنورێکى بەرفراوانە کە جێگەى تەراتێنى داعش و گروپە چەکدارەکانە کە بەشێوەى پارتیزانى هێرش ئەنجام دەدەن.

 

سەرچاوەیەک لە هێزى پێشمەرگە لە سنورى کفرى بۆ "ناس کورد" باسى لەوەکرد، هێرشەکە ماوەیەکى کەمى خایاندووە و بەشێوەى پارتیزانى بووە، پێشمەرگە هێرشەکەى تێکشکاندووە بەڵام بەرپرسى سەنگەرێکى پێشمەرگە شەهید بووە.

 

وتیشى، "ئەو سەنگەرەى هێرشیکرایە سەر چەکى حەراریان نەبووە، بۆیە چەکدارەکان تا نزیکەى 150 مەتر نزیک بوونەتەوە و هێرشەکەیان ئەنجامداوە".

me_ga.php?id=3751

چەکى حەرارى چەندین جۆرى جیاوازى هەیە و تایبەتە بە شەڕکردن و چاودێریکردنى جموجۆڵى دوژمن لەشەودا، هەندێکیان توانایان هەیە لەدوررییەکى زۆرەوە جموجۆڵى چەکدارەکان ئاشکرابکەن.

 

سەرچاوەکە وتى، "چەکدارەکان ماوەیەک لەمەوبەر هەوڵى هێرشکردنە سەر چەند سەنگەرێکى دیکەیان داوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى حەراریان هەبووە هەر زوو ئاشکرابوون پێش ئەوەى نزیک بنەوە".