گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆی ساتى کوشتنى کاروان لەلایەن براکەیەوە لەناو کافتریایەکدا

2021.05.12 - 10:43
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆی ساتى کوشتنى کاروان لەلایەن براکەیەوە لەناو کافتریایەکدا

ناس کورد-

پۆلیسى کەرکوک ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوى کوژرانى کەسێک لەلایەن براکەیەوە لەناو کافتریایەکدا بەردەوامە و هێشتا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامر نورى، وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک ئەمڕۆ چوارشەممە بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، کوژراوەکە شەوى ڕابردوو لەناو کافریایەکدا لەگەڕەکى رزگارى لەلایەن برا گەورەکەیەوە کوژراوە.

 

کوژراوەکە ناوى کاروانە و تەمەنى 21 ساڵە و تا ئێستا پۆلیس ناسنامەى تەواوەتى ئاشکرانەکردووە.

 

عامر نورى وتى، هێشتا هۆکارى ڕووداوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوەکانى پۆلیس بەردەوامە و لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنى بکوژەکە کە لەدواى ڕووداوەکەوە هەڵهاتووە.

 

وتیشى، "کێشەکە لەناو یەک خێزاندا ڕوویداوە، نامانەوێت ڕووداوەکە زیاتر گەورە بێت، لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینى هۆکارەکەى بەردەوامە".

 

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە دەردەکەوێت، کە بکوژەکە دەچێتە ناو کافتریاکەوە و چەند فیشەکێک بەبراکەیەوە دەنێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

 

me_ga.php?id=3743