گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى میلیشیاکانەوە چى بە زەریف وت؟

خەمیس خەنجەر: جێنەهێشتنى بەغدا بڕیارى سوننەکانە

2021.05.12 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
خەمیس خەنجەر: جێنەهێشتنى بەغدا بڕیارى سوننەکانە

ناس کورد-

ئەمیندارى گشتى پڕۆژەى عەرەبى و سەرکردەى دیارى سوننەکانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارى ئەوان بەشداریکردنێکى کارایە لە هەڵبژاردنى داهاتوو، بڕیارى سوننەکانیش جێنەهێشتنى بەغدایە، لەبارەى دیدارەکەى لەگەڵ زەریفیش دەڵێت، بەڕاشکاوى زۆر پرسى دەستوەردانى گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێرانى خستووەتە بەر باس.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینوویەتى (12ى ئایارى 2021)، خەمیس خەنجەر سەرۆکى هاوپەیمانى عەزم و ئەمیندارى گشتى پڕۆژەى عەرەبى ڕایگەیاندووە، عێراق باخچەى پشتەوەى هیچ وڵاتێکى تر نییە و ئێران و ئەمەریکاش بوونێکى کاریگەرییان لەسەر گۆڕەپانەکانى عێراقدا هەیە.

 

لەبارەى دیدارەکەیەوە لەگەڵ جەواد زەریفى وەزیرى دەرەوەى ئێران خەنجەر وتى، "بارودۆخى پڕکێشە و ستەمکردن و بێبەشکردنم کە لەدواى پڕۆسەى ئازادییە و هاتووەتە ئاراوە بۆ زەریف ڕوونکردەوە، هەروەها بەڕاشکاوى پێمووت کە میلیشیا چەکدارەکان سەر خاکى عێراقیان بۆ کارەکانیان قۆرخکردووە و شکۆى خەڵکى دەشکێنن".

 

خەنجەر باسى لەوەش کردووە، هەروەها ئەوەشى بەڕاشکاوى بە زەریف ووتووە ئەو میلیشیا چەکدارانە کە لەعێراقدا کاردەکەن بەئاشکرا لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێن.

 

لەبارەى ڕۆڵى کازمیشەوە خەنجەر ئەوەشى خستووەتە ڕوو، کازمى ڕۆڵێکى باشى گێڕاوە و لە ساردکردنەوەى گرژییەکانى نێوان تاران و ڕیازدا و هەروەها ڕۆڵى ترى لەناوچەکەدا هەبووە و ئەو هەنگاوانەشى کە عێراق دەینێت کاریگەرى ئەرێنینان بۆ سەقامگیرى ناوخۆیى دەبێت.

 

هەروەها لەبارەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەشەوە خەنجەر ڕوونکردووەتەوە، داوایان کردووە پشتببەسترێت بە سیستمى بایۆمەترى بۆ ڕێگرى کردن لەساختەکارى و دڵنیایى ئەوەشیانداوە کە ئەوەى سەرپێچى ئەوە بکات ئەوا نیەتى ساختەکردنى هەیە و هیچ سودێکیش لە هەڵبژاردندا نیە کە ساختەکارى تێدا بکرێت، ترسى خۆشى لەئەنجامدانى ساختەکارى لەهەڵبژاردنى داهاتوودا پیشانداوە.


ئەو سەرکردە سوننیە دەشڵێت، هاوپەیمانى عەزم بە 110 کاندید لە 34 بازنەى هەڵبژاردن بەشدارى پڕۆسەکە دەکات و بڕیارى سوننەکانیش ئەوەیە بەغدا بەجێناهێڵێت.