گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تانە و دانوستان

پشت پەردەى گفتوگۆکان بۆ ’’دواخستنى’’ هەڵبژاردن لە عێراق

2021.05.12 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
پشت پەردەى گفتوگۆکان بۆ ’’دواخستنى’’ هەڵبژاردن لە عێراق

ناس کورد-

 

رۆژنامەیەکى عێراقى بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا گفتوگۆ لەپشت پەردەوە لە ئارادایە لەنێوان سەرکردەى کوتلە گەورەکان بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختە بۆ ساڵى داهاتوو، کوتلە پەرلەمانییەکان و کەسایەتیە سەربەخۆکان دەستیان کردووە بە پەنابردن بۆ دادگاى فیدراڵى و تانەیان لە یاساى هەڵبژاردن داوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەى "مەدا" ى عێراقى، لەبەرانبەر ئەو هەوڵانەدا، کوتلە مەسیحى و سونییەکان ناڕازین لە هەڵوەشاندنەوەى دەنگدانى دەرەوە و بە پێچەوانەى رونى دەستور و یاساى هەڵبژاردن ناوى دەبەن.

 

یونادم کەنا سەرۆکى کوتلەى رافیدەین دەڵێت "چەند کوتلەیەکى پەرلەمانى تانە لە ماددەکانى یاساى هەڵبژاردن دەدەن لەگەڵ تانەدان لە بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى دەنگدانى دەرەوە".

 

وتیشى بەشێک لە تانەکان پەیوەستن بە دابەشکردنى وڵات بۆ 83 بازنە و تا ئێستا سێ تانە پێشکەشکراون و لەچەند رۆژى داهاتوودا رەنگە ژمارەکە بەرز بێتەوە.

 

یونادم کەنا پێیوایە پەسەندکردنى هەر تانەیەک کاریگەرى دەبێت لەسەر وادەى هەڵبژاردن کو بڕیارە لە تشرینى داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

 

بەپێی رۆژنامەکە، کوتلە پەرلەمانییەکان بەنیازن تانە لە زیاتر لە 20 ماددەى یاساى هەڵبژاردن بدەن بەتایبەتى لەسەر بازنەکانى هەڵبژاردن، کارتى بایۆمەترى، دەنگدانى دەرەوە، سزاى سەر هەندێ کەسایەتى.

 

میقداد شەریفى سەرۆکى پێشووى بازنەى هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆن دەڵێت، پێنج تانە تا ئێستا پێشکەشکراون لەلایەن کەسانى سەربەخۆ و چالاکوانان و رێکخراوەکانەوە، حزبە گەورەکان هێشتا تانەیان پێشکەش نەکردووە.

 

وتیشى "یاساى هەڵبژاردن گرێی تێدایە، بەڵام هەموان بەرەو ئەو ئاڕاستەیەن کە هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا بکرێت، هەرچەندە ئاستەنگ هەیە کە رەنگە بێتە بەردەم ئەنجامدانى هەڵبژاردن".



بەوتەى شەریفى، چەند داواکارییەکى کوتلە سیاسییەکان هەیە کە لەپشت پەردەوە باس دەکرێت بۆ دواخستنى هەڵبژاردن بەهۆى دۆخى ئەمنى و بڵاوبوونەوەى چەکى دەرەوەى کۆنترۆڵى دەوڵەتەوە.

 

"وێنەکە ناڕونە و هەموان بە ئاشکرا لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردندان بەڵام بەنهێنى قسەى جیاجیا دەکەن"، شەریفى وایوت.