ناس کورد-
دوای ئەوەی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وێنەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەڕی نێوان دوو شۆفێرە لەسەر دەست شکاندنەوە سەر یەکتر، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ڕووداوەکە بەوشێوەیە نەبووە و تەنها یەکێکیان شۆفێر بووە و ئەوانی دیکە سکیوریتی بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، " ئەو کەسەی کە دەستدرێژی کرابووە سەر لەلایەن چەند گەنجێکەوە پێی ڕاگەیاندین کەوا شەڕەکە لەسەر وەستانی ئوتومبێلەکەی بووە و ئەو کەسانەی کە لێیان داوە سکیوریتی مۆلێک بوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەوه کارێکی دوورە لەبەها مرۆڤەیتیەکان و پێویستە سکیۆریتی هاوکاری هێزی ئەمنی بێت و بەشێوەیەکی شارستانیانە کێشەکان چارە بکەن."
جەختیشیکردووەتەوە، " بۆیە ئێمە پشتگیری ئەو کەسە دەکەین و داواوی لێبوردنیشی لێدەکەین ئەگەر هەر کاردانەوەیەکی هەڵەی بەرامبەر کرابێت."