گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین زانیاریی

فارس عیسا: مەسرور بارزانی لە نوسراوێکدا بۆ کازمی پابەندی هەرێمی بە یاسای بودجە دوپاتکردووەتەوە

2021.05.11 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
فارس عیسا: مەسرور بارزانی لە نوسراوێکدا بۆ کازمی پابەندی هەرێمی بە یاسای بودجە دوپاتکردووەتەوە

ناس کورد- 

سەرۆکی حکومەتی هەرێم نوسراوێکی فەرمیی ئاڕاستەی مستەفا کازمی کرد و پابەندبوونی هەرێمی بە یاسای بودجە دووپاتکردەوە، نوێنەری حکومەتی هەرێمیش لە بەغدا دەڵێت، چاوەڕوان دەکەن دوای پشووەکانی جەژن پرسی بودجە لەنێوان هەرێم و بەغدا یەکلایی بێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا (سێشەممە 11ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم نوسراوێکی فەرمیی ئاڕاستەی مستەفا کازمی، سەرۆکی حکومەتی عێراق کردووە و تیایدای پابەندی هەرێمی بە یاسای بودجە و ڕێککەوتنەکە دووپاتکردووەتەوە و داواشی کردووە بەغداش پابەند بێت." 

 

سەبارەت بەوەی حکومەتی هەرێم خەمسارد بێت لە هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، فارس عیسا ئاماژەی بەوەکرد، "بەهیچ شێوەیەک هەرێم خەمسارد نییە و نوسراوی سەرۆکی حکومەتیش بۆ کازمی سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ئێمە پابەندین بە یاساکە." 

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا باسی لەوەشکرد، "ماده ي 11 پيويستی بە هەماهەنگی هاوبەشە بۆ جێبەجێکردنی و وەزارەتی دارایی نوێنەری خۆی دیاری کردووە، دیوانی چاودێری دارایی هەرێمیش بە فەرمیی داوای لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق کردووە نوێنەری خۆی دیاری بکات بۆ پلانی وردبینی هاوبەش."

 


سەبارەت بە کاتی چوونی شاندی تەکنیکیی هەرێم بۆ بەغدا، نوێنەری حکومەتی هەرێم هیچ وادەیەکی دیاریکراوی ئاشکرانەکرد، بەڵام ئەوەی خستەڕوو، "ئێمە پابەندبوونی خۆمان دووپاتکردووەتەوە و چاوەڕوانی هەڵوێستی بەغداین، لەدوای پشووەکانی جەژنیش پێدەچێت سەردانی شاندەکە ببینین و ئومێدمان هەیە یاساکە وەک خۆی جێبەجێبکرێت."