گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری زیاتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: داهاتووى پەیوەندییەکانى بەغدا و هەولێر مژدەبەخش نییە

2021.05.11 - 22:17
App store icon Play store icon Play store icon
نەتەوە یەکگرتووەکان: داهاتووى پەیوەندییەکانى بەغدا و هەولێر مژدەبەخش نییە

ناس كورد-

نێردەى تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت، تائێستاش ڕێککەوتنی هەرێمى کوردستان و بەغدا پێویستى بە چارەسەرى دڕێژمەوداى دەستورییەوە و پێشکەوتنى بەردەوام لە گفتوگۆکاندا هێشتا دوورە و داهاتووى پەیوەندییەکانیان مژدەبەخش نیین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جنین پلاسخارت (11ى ئایارى 2021) لە ڕاپۆرتى مانگانەى خۆیدا بۆ ئەنجومەنى ئاسایشی نێودەوڵەتی کە بە شێوەى ئۆنلاین بوو، سەبارەت بە ڕێککەوتنی هەرێمى کوردستان و بەغدا دەڵێت، "وەک پێشتریش ئاماژەم پێداوە تائێستاش لە هەوڵى دۆزینەوەى چارەسەرین، سەرەڕاى ئەوەى چەند سەرکەوتنێک بەدەست هاتووە لە شێوەى ڕێککەوتنێک یاخود دوو ڕێککەوتندا، بەڵام تائێشتاش پێویستى زۆرمان بە ڕێگەى دەستوریى درێژمەودا هەیە بۆ ئەوەى بەرەوپێش بچین."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، تائێستا لایەنەکان ئامادەیى دەردەبڕن بۆ دانیشتن لەسەر مێزى دانوستان، بەڵام گفتوگۆیەکى دامەزراوەیى ڕێکخراو نییە و چوونە پێشەوەیەکى بەردەوام تائێستاش هیوایەکى دوورە.

 

پلاسخارت لە درێژەى قسەکانیدا وتویەتى، نمونە بۆ ئەوەش یاساى بودجەیە کە ڕێککەوتنێکە بۆ دابەشکردنى داهات بەسەر حکومەتى فیدراڵى و حکومەتى هەرێمى کوردستاندا کە دواى دانوستانێکى درێژ گەیشتنە ڕێککەوتن، بەڵام کێشەکە لە ناوەڕۆک و داڕشتنێکى نادیاردایە کە دەرگا بە ڕووى شیکردنەوەى جیاواز و تۆمەت گۆڕینەوە دەکاتەوە بەوەى کە ڕێزى ڕێکەوتنەکە ناگیردرێت.

 

نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پێشى وایە، داهاتووى پەیوەندییەکانى نێوان بەغدا و هەولێر مژدە بەخش نییە، هەروەها لە چوارچێوەى هەڵبژاردنەکانیشدا جێى نیگەرانییە، چونکە دەتوانرێت بەئاسانى ناکۆکیەکان وەک هەل بەکاربهێنرێت بۆ گەورەکردنى دابەشبوونەکان.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردووە، هیوام وایە کە داواکارییەکانى کورد بۆ چڕکردنەوەى نێودەندگیرى نەتەوە یەکگرتووەکان بەرهەمى هەبێت، بەڵام ئەوە ڕوونادات چونکە هەروەها نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت هاوکارى عێڕاق بکات لە پاڵپشتى کردنى دەسەڵاتى فیدراڵى.

 

لە درێژى ڕاپۆرتەکەیدا پلاسخارت وتوشیەتى، یەک شت هەیە کە ئاشکرایە، ئەویش ئەوەیە پەیوەندییەکانى نێوان بەغدا و هەولێر زۆر گرنگە و پێویستى بەوەیە بە خێرایى گفتوگۆى ستراتیژى بەردەوام هەبیت ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى ئالیەتى جێبەجێکردنى ئاشکرایان هەبێت، پێویستە دان بەوەدا بنێم کە هەوڵەکانم تائێستا جێى خۆشحاڵى نین لەو بارەیەوە.

 

پێشى وایە، هەوڵەکانى سەرۆکایەتى کورد لەماوەى دواییدا بۆ بنیادنانى یەکڕیزى کورد جێى ستایشى گەورە و جێى خۆشحاڵییە، یەکگرتنى بەهێز دروست نابێت ئەگەر پەیوەندى بەهێز لەنێوان پێکهاتەکانیدا نەبێت، ئەوەش لە ڕێگەى ئاشتەوایى و یەکگرتوویى ناوخۆییەوە دەبێت.