گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەکەم هەنگاو لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی دروستکردنی 9 بەنداوەکە

2021.05.11 - 22:12
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەنگاو لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی دروستکردنی 9 بەنداوەکە

بانگێشت نامە

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم یەکەم هەنگاوی لەبارەی پڕۆژەی دروستکردنی نۆ بەنداو لە هەرێمی کوردستان نا و بانگهێشتی ئەو کۆمپنایایانە دەکات کە خواستی بەشداریکردنیان هەیە لە دروستکردنی ئەو بەنداوانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بێگەرد تالەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم (سێشەممە 11ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9)بەنداوی ستراتیجی و (2)پرۆژەی ئاودێری ڕابگەیەنێت کە بەشێوەی پرۆژەی پەرەپێدان (Public and Private Partnership ) ئەنجام دەدرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بانگێشتی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە خواستی بەشداری کردنیان هەیە بۆ ئەو بەنداوانەی  کە هاوپێچی ئەو ڕاگەیەنراوەن بەناردنی ئیمێلیان بۆ ئەم ناونیشانە ([email protected] لەماوەی دوو هەفتە لە دوای دەرچوونی ئەم نوسراوە داواکاری و زانیاری پێویست پێشکەش بکەن." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لە دواتردا سەرجەم دۆکیۆمێنت و زانیاری پێویست دەدرێت بە کۆمپانیای دەرچوو کە پێویستن بۆ ئامادەکردنی لایەنی تەکنیکی و ژمێریاری ."