کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کورد- ئاسایشى پارێزگاى هەولێر، ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى بازرگانێکى ماددەى هۆشبەر بڵاوکردەوە، کە خەڵکى شارى موسڵە و زیاتر لە چوار کیلۆ ماددەى هۆشبەرى پێبووە. . بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکەى ئاسایشى هەولێر، "تۆمەتبارەکە ناوی (ا. غ. ج)ە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا، چوار كلیۆ و 100 گرام ماددەی هۆشبەری لەجۆری هیرۆیین پێبووە". . ئاسایشى هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، بازرگانەکە خەڵكی شاری موسڵە لە 28 ئایارى 2019 لە هەولێر دەستگیركراوە، کە ماددە هۆشبەرەکەی لە شاری موسڵەوە هاوردەى هەولێر کردووە". . هاوکات هەر ئەمڕۆ عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ئەو کەسەى دوێنێ پێنجشەممە 11ی حوزەیران لەسەر ڕووداوى هاتووچۆ گەنجێکى کوشت دەستگیرکرا. . بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر وتى: "دوای وهرگرتنی زانیاری تاوەکو درهنگانی شهوی ڕابردو دوای ههوڵ و ماندوبون تاوانبار خۆی ڕادهستی پۆلیس كرد".