گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەماس بە 130 موشەک تەلئەبیبی پایتەختی بۆردومان کرد

2021.05.11 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
حەماس بە 130 موشەک تەلئەبیبی پایتەختی بۆردومان کرد

ناس کورد-

کەمێک پێش ئێستا، کەتیبەکانی قەسامی سەر بە بزوتنەوەى حەماسی ئیسلامی 130 موشەکیان ئاڕاستەی شاری تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل کرد کە ئەوەش فراوانترین هێرشە بۆسەر ئیسرائیل لە ماوەى چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بزوتنەوەى حەماس لە کەرتی غەزە دەڵێت، هێرشەکە "وەڵامێکە بۆ بۆردومانکردنی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە غەزە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل." 

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس و بەرەی بەرخۆدانی فەلەستینی لە غەزە بەردەوامە، ئەمڕۆ باڵەخانەیەکی 12 نهۆمی لە غەزە کرایە ئامانج و باڵەخانەکە بەتەواوی ڕووخا کە "چەندین فەرماندەی باڵای حەماسی تێدا بووە".

 

دوێنێ دووشەممە (16ی ئایاری 2021) ئاڵۆزییەکانی هەردولا فراوانتر بوو کاتێک بزووتنەوەی حەماس سەدان مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل زیاتر لە 130 شوێنی لە غەززە بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە لانیکەم 25 کەس کوژران کە لەنێویاندا منداڵیش هەن.

گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین چەند رۆژێکە لەسەر چەند خانوویەکی گەڕەکی شێخ جەڕاح دەستیان پێکردووە. بە بڕیاری دادگا داوا کراوە چوار ماڵ لەو گەڕەکە چۆڵبکرێن، عەرەبەکانی قودسیش دەڵێن لەسەر لاشەیان دەتوانن خانووەکانیان لێبسێنن.



me_ga.php?id=3733me_ga.php?id=3734me_ga.php?id=3736me_ga.php?id=3735