گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاتەکەى بزانە

کۆمسیۆن وادەى وەرگرتنى کارمەندى گرێبەستی لە هەرێم دیاری کرد

2021.05.11 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن وادەى وەرگرتنى کارمەندى گرێبەستی لە هەرێم دیاری کرد

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی کارمەندانی پێویست بۆسەر سندوقی دەنگدان دوای 70 ڕۆژی دیکە دەست پێدەکات بەڵام تائێستا هیچ خەمڵاندنێک بۆ ژمارەی ئەو کارمەندانە نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد مازن، وتەبێژی ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆن (11ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "لە ئێستادا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە قۆناغی دابەشکردنی کارتی دەنگدانی ئەلیکترۆنیدایە بەسەر دەنگدەراندا، بۆیە ئەوەی لە میدیاکان بڵاودەکرێتەوە لەبارەی وەرگرتنی کارمەند بۆسەر سەندوقەکانی دەنگدان دوورن لەڕاستییەوە".


وتیشی، "کۆمسیۆن کارەکانی قۆناغ بە قۆناغ ئەنجام دەدات، تائێستا نەچووەتە قۆناغی بڵاوبوونەوە و دیاریکردنی بنکەکانی دەنگدانەوە، بۆیە پرۆسەی وەرگرتنی کارمەندان بۆ سەر سەندوقەکانی دەنگدان دوای دوومانگ و 10 ڕۆژی دیکە دەست پێدەکات، مەرجەکان و میکانزمی وەرگرتن پێشوەختە لەلایەن نوسینگەکانی هەڵبژاردنەوە لەپارێزگاکان بڵاودەکرێتەوە".


بەوتەی ئەحمەد مازن، وەرگرتنی کارمەندانی سەر سەندوقەکان لەرێگەی فۆرمێکی ئەلکترۆنییەوە دەبێت، بۆیە لەئێستادا کارکردن لەسێرڤەرەکەیدا بەردەوامە و هێشتا نەکەوتووەتە کار.


ڕوونیشیکردەوە، "ئەو کەسانەی کە بەنیازن لە ڕۆژی دەنگداندا ببن بە کارمەندی سەر سندوقەکان، لەلایەن لیژنەیەکی شەش کەسییەوە کە پێکهاتووە لە بەرێوەبەری نووسینگەی پارێزگاکە و ئەندامانی نوسینگەکە وەردەگیرێن".