گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح لەگەڵ جێگری وەزیری بەرگریی سعودیە

2021.05.11 - 19:43
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح لەگەڵ جێگری وەزیری بەرگریی سعودیە

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی کۆبوونەوەى لەگەڵ شازادە خالید، جێگری وەزیری بەرگریی سعودیە "بەھێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ڕۆڵی عێراق لە چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکەیان" تاوتوێ کرد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە سەرەتای دیدارەکەدا شازادە خالید "سڵاو و رێزی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە و شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمانی گەیاندە سەرۆک کۆمار، لە بەرامبەردا سەرۆک بەرھەم سڵاو و رێزی خۆی لە رێگەی شازادە خالد ئاڕاستەی پادشا و شازادەی جێنشینی سعودیە کرد."

 

لە دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح "جەختیکردەوە لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەھێزکردنی هاریکاری دووقۆڵی لە بوارە جیاجیاکان و کارکردن بە رێککەوتننامە و لێکتێگەشتنە ھاوبەش و واژووکراوەکانی نێوان هەردوو وڵات لەبوارەکانی ئاسایش و ئابووری و وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ھاریکاری و ھەماھەنگی ھاوبەش بۆ ئاستێکی بەرزتر، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەردوو گەل و وڵات بکات."

 

هەر لەو دیدارەدا بە "بایەخەوە باس لە پەیوەندی دێرینی نێوان عێراق و سعودیە کرا و دووپاتیشکرایەوە لە پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی دووقۆڵی نێوان ھەردوو وڵات، ھاوکات ئاماژەشکرا بۆ رۆڵی کارای سعودیە لە ناوچەکەدا، ھەروەک جەختکرایەوە لەوەی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق و پەیوەندییە بەھێزەکانی لەگەڵ دراوسێکانی بنەمایەکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی و گەشەپێدانی ناوچەکە."

 

دەشڵێت، "لەلای خۆیەوە شازادە خالد سوپاس و ستایشی سەرۆک کۆماری کرد و پابەندبوونی وڵاتەکەشی دووپاتکردەوە بۆ پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پتەوکردنی پەیوەندی و هاریکاری نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی، لە پێناو ھێنانەدی بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا."

me_ga.php?id=3730me_ga.php?id=3729me_ga.php?id=3731me_ga.php?id=3732