گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرجەم وێنەکان ببینە

بەوێنە؛ مریشک فرۆشێک مریشکی مرداربووەوەی بە هاووڵاتیان فرۆشتووە

2021.05.11 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ مریشک فرۆشێک مریشکی مرداربووەوەی بە هاووڵاتیان فرۆشتووە

ناس کورد-

لە قەزای سۆران مریشک فرۆشێک مریشکی مرداربووەوەی بە هاووڵاتیان فرۆشتووە و لە دوکانەکەیدا بڕی 80 کیلۆ مریشک دەستی بەسەردا گیرا کە بەهۆی نەخۆشییەوە مرداربوونەتەو، بەڵام ئەو بەردەوام بووە لەسەر فرۆشتنیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا تیمی لیژنەی ئابووری سۆران ڕایگەیاند، لە گەران و پشکنینی رۆژانەی خۆیان دا بۆ تەواوی بازاڕ و بەتایبەت مریشک فرۆشان لە یەکێک لە دوکانەکانی مریشک فرۆشی دوای پشکنینی  لەلایەن نوێنەری فێترنەری  توانرا دەست بەسەر بری 80 کیلۆ گۆشتی مریشکی مرداربوو دابگیرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " تەواوی مریشکەکان بەھۆی نەخۆشیەوە مردار ببونەوە و خاوەنەکەی ئامادەی کردبوون بۆ فرۆشتن و بەشێوازێکی ناتەندروستیش ھەلگیرابوون بەبی بوونی ساردکەرەوە ئەمەش ببوە ھۆی زیاتر خراپ بونیان." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " تەواوی مریشکەکان  دەستی بەسەردا گیراو بۆ لەناوبران، ھەروەھا لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆدەرخستنی ھۆکاری نەخۆشیەکەی وسزادانی ئەو کەسانەی کە ھەستاون بەفرۆشتنی." 

 

ئەوەش هاتووە، "خاوەنی مریشک فرۆشیەکە بانگھێشتی ئۆفیسی لێژنەی ئابوری کرا بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەری."