گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا سەرجەم دەروازەکانی لەگەڵ هەرێم داخست

2021.05.11 - 18:00
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا سەرجەم دەروازەکانی لەگەڵ هەرێم داخست

ناس کورد-
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێری 12ی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، بریاری قەدەغەی گشتیی هاتووچۆ لە وڵاتدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ڕێگاکانی هاتووچۆش لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دادەخرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەحسین خەفاجی، وتەبێژەی فەرماندەییەکە (11ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ڕایگەیاند، "قەدەغەی گشتیی هاتووچۆ لە کاتژمێری 12ی ئەمشەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لەهەموو شارەکانیی عێراقدا".


وتیشی، "زنجیرەیەک بریارە لەلایەن حکومەتەوە دەرکراوە کە دەبێت لەو ماوەیەدا جێبەجێبکرێت کە هەر هەمووشیان پەیوەندی بە ڕێکارەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆناوە هەیە".


خەفاجی ڕوونیکردەوە، "قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ گەشتی بەکۆمەڵی گەشتیاران لەڕێگەی کۆمپانیاکانیی گەشتوگوزار دەگرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق، دەروازە سنورییەکان بەڕووی هاتووچۆدا دادەخرین تەنها ڕێگە بە گواستنەوەی کەلوپەلە بازرگانی وخۆراکییەکان دەدرێت لەو دەروازانەدا".


وتیشی، "ڕێگە دراوە نانەواخانەکان و فرۆشگاکانی بابەت خۆراکییەکان کراوە بن تاکاتژمێر 7:00ی ئێوارە، ڕاگەیەندکاران و کارمەندانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەخشراون لەرێکارەکانی قەدەغەی گشتی هاتووچۆ".


تەحسین خەفاجی ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کاتی بەخاکسپاردنی مردوویەک تەنها ڕێگە بە دوو ئۆتۆمبێل دەدرێت بۆ ئەوەی تەرمەکە بەرن بۆ گۆڕستان، ڕێگە بەکۆبوونەوەی زیاتر نادرێت".


وتەبێژەکەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانیی عێراق جەختی لەوەشکردووەتەوە، "هەموو ئەو ڕێگایانەی کە عێراق دەبەستێتەوە بە هەرێمی کوردستان دادەخرێن وهەموو دەروازەکانی پایتەختیش دادەخرین، نێوانی هەردوو بەشی کەرخ ورەسافەی شاری بەغداش بەڕووی هاتووچۆدا دادەخرێت تەنها دوو پرد لەنێوان ئەو دوو کەرتەدا دەمێنێتەوە بەکراوی ئەوەش بۆ هاتوچۆی لە ناکاو".