ناس کورد-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای جەژن شاندێکی هونەریی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و حکومەتی فیدڕاڵیش شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شیروان میرزا، پەرلەمانتاری یەکێتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عیراق ئه‌مڕۆ سێشەممە (11ی ئایاری 2021) به میدیای حزبەکەى ڕاگه‌یاند، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕێوشوێنه‌كانی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 11ی یاسای بودجه‌ی گشتی 2021ی عیراق، له دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، شاندێکی هونه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند، ده‌قی مادده‌ی 11ی یاسای بودجه، هه‌رێمی كوردستانی پابه‌ند نه‌كردووه كه هه‌موو نه‌وتی خاو ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، ته‌نها داهاتی بڕێكی دیاریكراو نه‌وت نه‌بێت، وتیشی، ئه‌و شاندە هونه‌رییه‌ی كه ده‌روات بۆ به‌غدا گفتوگۆ ده‌كات له‌سه‌ر چۆنێتی ڕاده‌ستكردنی ئه‌و داهاتی نه‌وت و ئه‌و بڕه‌ی كه ده‌بێت به‌غدا له بودجه‌ی گشتی بۆ هه‌رێمی بنێرێت.
شیروان میرزا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌پێی لێدوانه‌كانی ئه‌مداییه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستیكردوه به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بانكه‌كان بۆ خه‌رجكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌منزیكانه‌ش پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ئه‌م مانگه ده‌نێردرێت.