ناس کورد-
خەمیس خەنجەر، سەرکردەى سوننە و سەرمایەدارى عێراقى وادەى سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى وەزیرى دەرەوەى ئێرانى بۆ وڵاتى ئیمارات ئاشکرا کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خەمیس خەنجەر (10ى ئایارى 2021) لە میانەى بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوە کرد، محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران لەماوەى دوو هەفتەى داهاتوودا سەردانى وڵاتى ئیمارات دەکات.
وتیشى، بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان بۆ هاوپەیمانێتى عەزم مافێکى ڕەوایە بەڵام ئەوان زیاتر ئامانجیان خزمەتکردنى هاووڵاتیانە وەک لە بەدەستهێنانى پۆست و پایە.
خەنجەر لەبارەى ماڵى سوننى و بڕیارى هێزە سوننەکانى عێراق وتى "پێویستە بڕیارى سوننە لە بەغدا بێت".
جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە بەڕێوەبردنى عێراق تەنها لەلایەن دوو پێکهاتەوە شکستى هێناوە.
لەبارەى هەڵبژاردنى پێشوەختیشەوە وتى "ئەو هێز و لایەنانەى دژى سیستمى بایۆمەترى هەڵبژاردنى پێشوەختن ئەیانەوێت دیسانەوە ساختەکارى بکەن.
بەپێویستشیزانى کە بڕیارى هێزە سوننەکان لە پلە و پۆستدا کورت نەکرێتەوە.
ژمارەیەک سەرکردەی سوننە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، هاوپەیمانییەکیان بەناوى (هاوپەیمانێتى عەزم) بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەى عێراق پێکهێنا.