ناس کورد-
فەلەکناسێکی سعودی پێشبینی دەکات یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانیی ئەمساڵ بکەوێتە رۆژی پێنجشەممەی داهاتو و ئاماژە بەوەش دەکات رەمەزانی ئەمساڵ 30 رۆژ دەبێت، بۆیە سبەی چوارشەممە تەواوکەری ئەو مانگە دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەی "سبق"ی سعودی (11ی ئایاری 2021) بڵاوى کردەوە، محەمەد بن ردە، شارەزای سعودی لەبواری کەشناسی ڕایگەیاندووە "بەگوێرەی زانیارییە فەلەکییەکان مانگ ڕۆژی سێشەممە پێش خۆر ئاوا دەبێت و ئەستێرەی زوهرەش بە چەند خولەکێک دوای خۆر ئاوا دەبێت و تیشکی خۆر دەداتەوە، بۆیە بەشێک لەوانەی کە چاودێری مانگ دەکەن وا دەزانن کە ئەوەی لە ئاسماندا دەیبینن یەکەم ساتی لەدایکبوونی هیلالی مانگی شەوالە".
ئەو فەلەکناسە سعودیە جەختی لەوەش کردووەتەوە" زانیارییە فەلەکییەکان ئەوە دەر دەخەن کەمانگی رەمەزانی ئەمساڵ سی رۆژ دەبێت و سبەی چوارشەممە تەواوکەری ئەم مانگە دەبێت و دوو سبەی پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەبێت".
بەگوێرەی زانیارییەکانی بن ردە "هیلالی مانگی شەوال ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 10:00 شەو لە دایک دەبێت بەڵام بەشێوەیەکی ڕوون و تەواو دوای خۆر ئاوابوونی ڕۆژی چوارشەممە دەبینرێت".