گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’یەک سیناریۆ’’..زانیارى لەسەر ناوەڕۆکى پڕۆژەى بودجەى هەرێم

2021.05.11 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
’’یەک سیناریۆ’’..زانیارى لەسەر ناوەڕۆکى پڕۆژەى بودجەى هەرێم

ناس کورد-

 

سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند پڕۆژەى بودجە لەسەریەک سیناریۆ ئامادەکراوە و ئەگەر پرسی لێبڕینى تێدا بێت ئەوان پشتیوانى ناکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، ئێستا بەرچاو روونى هەیە لەبارەى پشکى هەرێم لەبەغدا، بۆیە پڕۆژەى بودجە لەسەر بنەماى یەک سیناریۆ ئامادەکراوە کە پارەکەى بەغدا و داهاتى ناوخۆیە، پێشتر کە باس لەدوو سیناریۆ دەکرا بەهۆى ئەوەوە بوو کە بەرچاو روونى نەبوو لەو بارەیەوە.

 

لەبارەى پرسی لێبڕینى موچە لەناو پڕۆژەکەدا، زیاد جەبار وتى "نازانین لە پڕۆژەکەدا ئەوە جێگیرکراوە یان نا، بەڵام ئەگەر تێیدا بێت ئێمە پشتیوانى ناکەین و دەبێت لێبڕین کۆتایی بێت".

 

وەزارەتى دارایى (11ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری واژۆی لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان کردو ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.  

  

حکومەتى هەرێمى کوردستان لەساڵى 2013ەوە و بۆ موەى هەشت ساڵ بودجەى نەبووە و لەدواى ئەو چەند ساڵە ئەمە یەکەمین بودجە دەبیت کە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە ئامادەکراوە و ئاراستەى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت بۆ پەسەندکردنى.