گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن پڕدەکرێتەوە؟

فۆڕمی کاریگەرییە لاوەکییەکانەی ڤاکسین لە هەرێم بڵاوکرایەوە

2021.05.11 - 12:18
App store icon Play store icon Play store icon
فۆڕمی کاریگەرییە لاوەکییەکانەی ڤاکسین لە هەرێم بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

 

بەڕێوبەرایەتی کونتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە وەزارەتى تەندروستى هەرێم فۆڕمى کاریگەرییە لاوەکییەکانەی ڤاکسینى بڵاوکردەوە تا ئەوانەى نیشانەیان لەسەر دەرکەوتووە پڕى بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەوانەیه دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید-١٩ چەند کاریگەرییەکی لاوەکی دەربکەون. هەندێک له نیشانەکان سووکن وەک سووربوونەوەی شوێنی لێدانی ڤاکسینەکە یان تایەکی کەم، بەڵام لە کاتی روودانی هەر نیشانەیەک کە جێی مەترسی بێت پێویستە پەیوەندی بە پێشکەشکاری خزمەتگوزارییە تەندروستیەکانەوه بکرێت.

 

شێوازى پڕکردنەوەی فۆڕمەکه:

١- وێنەی بارکۆدەکه که له خوارەوه داندراوه بکەوه و به کامێرای مۆبایل سکانی بکە.

May be an image of ‎text that says

٢- له خوارەوەی بارکۆدەکه Webpage دەبێتەوه و پەنجه به Webpage دا بگره.

No photo description available.

٣- فۆڕمێک له مۆبایلەکەت دەبێتەوه و زانیارییەکان پڕبکەوه و له کۆتایی فۆڕمەکه Submit لێبده بۆ ناردنی فۆڕمەکه.