گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ..لە هندستان ’’پاشەڕۆى مانگا’’ بۆ چارەسەرى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت

2021.05.11 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ..لە هندستان ’’پاشەڕۆى مانگا’’ بۆ چارەسەرى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت

ناس كورد-

 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە هندستان، زۆرێک لە خەڵکى هەفتانە دەچنە شوێنەکانى بەخێوکردنى مانگا بۆ ئەوەى جەستەیان بە پاشەڕى ئەو ئاژەڵە داپۆشن تا بەرگرى لەدژى ڤایرۆسەکە دروستبکەن و یارمەتیان بدات لەزوو چاکبوونەوەیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جواتام مانیلال بەرپرسى یەکێک لە کۆمپانیاکانى دەرمان لە هەندستان کە بڕواى بەو چارەسەرە هەیە دەڵێت، جگە لەخەڵک پزیشکانیش ئەو کارە دەکەن و بڕوایان وایە لەو رێگەیەوە بەرگریان بەهێز دەکەن، ئەوەش بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز.

 

ئەوانەى پەنایان بۆ ئەو ڕێگەیە بردووە پاش لێدانى پاشەڕۆى مانگا لە جەستەیان چاوەڕوان دەکەن تا وشک دەبێتەوە، دواتر بە بەکارهێنانى شیر جەستەیان پاکدەکەنەوە.

د.جا جیالال سەرۆکى رابیتەى پزیشکى هندى دەڵێت "هیچ بەڵگەیەکى زانستى نییە لەبارەى ئەوەى پاشەڕۆى مانگا بەرگرى جەستە بەهێز بکات دژى کۆرۆنا".

 

بەشێکى زۆرى هندۆسییەکان مانگا بەپیرۆز دادەنێن و وەک رەمزى ژیان و زەوى سەیرى دەکەن و پاشەڕۆکانیان بەکاردەهێنن بۆ پاککردنەوەى ماڵەکانیان.