ناس کورد-
پەروەردەى سلێمانى مۆڵەت پێدراوانى خوێندنى باڵا ئاگاردەکاتەوە کە دەبێت خۆیان تەرخان بکەن بۆ خوێندن و نابێت کارى دیکە بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی نوسراوەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە و ئاڕاستەى سەرجەم قوتابخانەکان کراوە، پێویستە سەرجەم ئەو مامۆستا فەرمانبەرانەى مۆڵەتیان پێدراوە بۆ ماستەر و دکتۆرا و خوێندنى باڵا، خۆیان تەرخان بکەن بۆ تەواوکردنى خوێندن و نابێت کارى دیکە بکەن.