گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى عێراق تانەى لەپێنج ماددەى بودجەدا

2021.05.11 - 09:29
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى عێراق تانەى لەپێنج ماددەى بودجەدا

ناس کورد-

 

حکومەتى عێراق لە دادگاى فیدراڵى تانەى لەسەر پێنج ماددەى یاساى بودجەدا و چاوەڕواندەکرێت لەماوەکانى داهاتوودا دادگاکە تاوتوێی بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعدون لامى جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئابورى و وەبەرهێنان لە پەرلەمانى عێراق بە رۆژنامەى "ئەلمەدا" ى عێراقى راگەیاند، حکومەت بەفەرمى لەدادگاى فیدراڵى تانەى لەپێنج ماددەى بودجە داوە.

 

وتیشى "تانەکان لەو ماددانە دراون کە پەرلەمان بۆ یاساکە زیادیکردوون و حکومەت تێبینى لەسەریان هەیە، بەڵام تانەکان نابنە هۆى پەکخستنى یاساکە کە وەزارەتى دارایی دەستى بەجێبەجێکردنى کردووە".

 

پێشتر ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى راسپارد تانە لەهەندێ مادەى یاساى بودجە بدات، دواى ئەوەى وەزارەتى دارایی یاساکەى خستە بوارى جێبەجێکردنەوە.  

 

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکارى دارایی ئەنجومەنى وەزیران پێشتر رایگەیاندبوو، حکومەت تانە لە زیاتر لە 10 ماددەى یاساى بودجە دەدات.