گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆمسیۆن مەرجەکانى هەڵبژاردنى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدانى دیارى کرد

2021.05.11 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن مەرجەکانى هەڵبژاردنى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدانى دیارى کرد

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق میکانیزم و مەرجەکانى هەڵبژاردنى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدانى بۆ هەڵبژاردنى پیشوەختە دیارى کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جمانە غلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنەکە (11ى ئایارى 2021) لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق رایگەیاند "کۆمسیۆن دوو ڕێوشوێنى بۆ هەلبژاردنى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان دیارى کردووە.

 

وتیشى، یەکەمیان تایبەتە بەو فەرمانبەرانەى دەوڵەت کە داواکارییان بۆ ئەو مەبەستە پێشکەش کردووە و دووەمیشیان تایبەتە بە خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان و دەرچووانى ئەو دوو ئاستە.

 

لەبارەى مەرجەکانیشەوە، وتەبێژى کۆمسیۆن رونیکردەوە، پێویستە کارمەندى سەر سندوقى دەنگدان بەلانى کەمەوە هەڵگرى بڕوانامەى ئامادەیى بێت و خاوەنى کارتى دەنگدانى ئەلەکترۆنى بێت و نیشتەجێى ئەو پارێزگایە بێت کە داواکارییەکەى بۆ پێشکەش کردووە.

 

ڕونیشیکردەوە، داواکارییەکە ئاراستەى ئەو بنکەیەى دەنگدان دەکات کە دەکەوێتە سنورى جوگرافیاى نیشتەجێبوونیەوە و ناشبێت داواکار ناشبێت ساڵى لەدایکبوونى لە 2002 بەرەو ژوور بێت و ناشبیت سزاداروبێت بەئەنجامدانى هیچ تاوانێک.

 

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە نابێت داواکار فەرمانبەرى هێزە ئەمنیى و سەربازییەکان یان نوێنەرى هیچ پارتێکى بەشداربووى هەڵبژاردنەکە بێت یاخود چاودێرى یەکێک لە رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى بێت و نزیکایەتى و خزمایەتیشى نەبێت بە هیچ یەکێک لە کاندیدەکانەوە و دەبێت کەسێکى سەربەخۆ بێت.