گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى هەرێم لەسەر هەڵگرتنى قەدەغەى هاتوچۆ هاتەدەنگ

2021.05.11 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هەرێم لەسەر هەڵگرتنى قەدەغەى هاتوچۆ هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى هەرێم جەختدەکاتەوە هەڵگرتنى قەدەغەى هاتوچۆ ماناى هەڵگرتنى رێکارەکانى خۆپاراستن نییە و پێویستە خەڵک لەجەژندا پابەندى رێنماییەکان بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ حەوێزى وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، هەڵگرتنى قەدەغەى هاتوچۆ پەیوەندى بە ئیدارە سەربەخۆکانەوە هەیە، بەڵام ئەوە بەماناى هەڵگرتنى رێکارەکانى خۆپاراستن نییە و پێویستە خەڵک بە رێکارەکانەوە پابەند بن.

 

وتیشى "ژیان ئاسایی بووەتەوە قەدەغە هەبێت یاخود نا، بەڵام پێویستە خەڵک پابەندى رێنماییەکان بێت بەتایبەتى بەستنى ماسک و خۆیان بەدور بگرن لە تێکەڵاویی بۆ ئەوەى پەتاکە زیاتر بڵاونەبێتەوە".



ئاسۆ حەوێزى باسى لەوەشکرد، لە ئیستادا جۆرێک لە سستى هەیە لە پابەندبوون بە رێنماییەکان بەتایبەتى بەستنى ماسک، کە یەکێکە لە کاریگەرترین رێگەکان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە.

 

مانگى رابردوو لیژنەى باڵاى کۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا لەسێ رۆژى جەژنى رەمەزاندا قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ بسەپێنرێت، بەڵام دواتر پارێزگاکان بڕیاریاندا قەدەغەى هاتوچۆ لەجەژندا هەڵبگیرێت.