گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەخنەى توند دەگرێت

عەبادی جێگرەوەیەک لەجیاتی بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار پێشنیاز دەکات

2021.05.10 - 23:58
App store icon Play store icon Play store icon
عەبادی جێگرەوەیەک لەجیاتی بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار پێشنیاز دەکات

ناس کورد-
حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند، لەبری ئەوەی حکومەت بەهای دینار بەرانبەر دۆلار کەم بکاتەوە، ڕێگەیەکی دیکە هەیە بۆ ڕزگاربوون لەو دۆخە ئابورییە سەختە کە بریتییە لە کەمکردنەوەی خەرجى گشتی دەوڵەت بۆ کەمترین ئاست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەی دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ یەکێک لە کەناڵە عێراقییەکان، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزانی پێشووترى عێراق وتی، "بۆ ئەوەی حکومەت لەو دۆخە ئابورییە سەختەی کە تێیدایە ڕزگاری بێت دەبێت دەست بکات بە کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەکانی بۆ کەمترین ئاست".


وتیشى، "هەندێ جار کەمکردنەوەی خەرجییەکان تەنها چینی لاواز و کەمدەرامەتی کۆمەڵگا دەگرێتەوە، بۆیە دەبێت کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت گشتی بێت و هەموو لایەنەکان بگرێتەوە بەبێ جیاوازی".


عەبادی باسى ئەوەشی کردووە، "دبوایە حکومەت پێش ئەوەی بیری لە کەمکردنەوەی بەهای دۆلار بکاتەوە ئەم هەنگاوەی پەیڕەوبکردایە، چونکە ئەوکات پێویستی بەوە نەدەکرد بەهای دینار بەرانبەربە دۆلار کەم بکرێتەوە".


سەرۆکوەزیرانی پێشوتری عێراق کەهاوکات سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسریشە ڕەخنەی تووندی لەحکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی گرت و وتی "بەبێ هیچ پلانێک لەساڵی 2019 دا و لەپڕ شێوازی خەرجکردنی گشتی حکومەت ئاستێکی مەتدرسیدار و شێتانەی تۆمارکرد کە ئەوەش وایکردووە ئەم دۆخە ئابورییە بخوڵقێنێت".


جەختیشیکردەوە، دوای کەمکردنەوەی خەرجکردنی گشتی دەوڵەت، نابێت بەهیچ شێوەیەک هەوڵی زیاد کردنی خەرجییەکان بدرێتەوە لە داهاتوودا.