گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆت تۆمار بکە

ناس کورد دوایین ئامارى ڤاکسین لە هەرێم بڵاودەکاتەوە

2021.05.10 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد دوایین ئامارى ڤاکسین لە هەرێم بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

لە هەرێمى کوردستان تا ئێستا زیاتر لە 72 هەزار ژەمە ڤاکسین دابەشکراوە و پرۆسەى دابەشکردنى ڤاکسینیش بەردەوامە، ئەوەش بەپێی نوێترین ئامارى وەزارەتى تەندروستى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ حەوێزى، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، خۆتۆمارکردن بۆ وەرگرتنى ڤاکسین لە ڕێگەى ئەلیکترۆنییەوە 111 هەزار کەسى تێپەڕاندووە و زیاتر لە 72 هەزار ژەمە ڤاکسین دابەشکراوە.



وتیشى، "هەندێک لەوانەى ڤاکسینیان وەرگرتووە هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە، هەندێکى دیکەیان یەک ژەمیان وەرگرتووە".

 

ئاسۆ حەوێزى جەختی کردەوە، سەرجەم ئەوانەى ناوى خۆیان تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنى ڤاکسین بەپێی قۆناغ و پێویستى وەڵام دەدرێنەوە و کاتیان بۆ دیاری دەکرێت بۆ وەرگرتنى ڤاکسین.

 

باسى لەوەشکرد، هەرێمى کوردستان بەشى هەیە لە سەرجەم ئەو بڕە ڤاکسینانەى ڕەوانەى عێراق دەکرێت، بۆیە بەشى پێویستى ڤاکسین لە هەرێم بەردەوام لەبەردەستە.