گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

جۆنسن بەهۆی بەسەربردنی ’’پشوویەکی نایاب’’ لێپێچینەوەى لەگەڵ دەکرێت

2021.05.10 - 22:07
App store icon Play store icon Play store icon
جۆنسن بەهۆی بەسەربردنی ’’پشوویەکی نایاب’’ لێپێچینەوەى لەگەڵ دەکرێت

ناس كورد-
دەسەڵاتی دادوەریی بەریتانیا لێپیچنەوە لە بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەکات بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2019دا و لە دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا و بوونی بە سەرۆک وەزیران، لەگەڵ دەستگیرانەکەیدا پشوویەکی گرانبەها و نایابی لە دوورگەکانی کاریبی بەسەربردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێڕەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز"ی بەریتانی، لەئێستادا دەسەڵاتی دادەوەریی ئەو وڵاتە لێپێچینەوە لە خەرجکردنی زیاتر لە 17 هەزار یۆرو دەکات لەلایەن بۆریۆس جۆنسنی سەرۆک وەزیران لە بەسەربردنی پشوویەکی گرانبەها.


ئاماژە بەوەکراوە، جۆنسن لەدوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانیی بەریتانیا لە ساڵی 2019دا و بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کاری سیموندزی دەستگیرانیدا پشوویەکی گرانبەها و نایابیان لە دوورگەی مۆستیک لەکاریبی بەسەربردووە.


بۆریۆس جۆنسن دەڵێت، "پارەی ئەو پشووە گرانبەهایە لەلایەن دەیڤید ڕۆس، خاوەنکاری دیاریی بەریتانیا وەرگرتووە کە یەکێکە لە لایەنگرانی پارتی پارێزگارانی ئەو وڵاتە".


بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، جۆنسن دواتر لە وتەکانی خۆی پەشیمان بووەتەوە و هەوڵێداوە بابەتەکە بگۆرێت، ئەوەی زیاتر گومانی دروست کردووە لەلای ڕای گشتی ئەوەیە کەدواتر وتەبێژی فەرمی جۆنسۆن وتوویەتی، "پرسەکە بەشێوەیە نییە تەنها دیارییەک بووە".


ئاشکراکربوونی ئەو دۆسییە لە کاتێکدایە کە پێشتر جۆنسن بەوە تۆمەتبارکراوە کە پۆستەکەی قۆرخکردووە بۆ بەرژەوندی تایبەتی خۆی، ئەوەش دوای ئەوەی میدیاکانی بەریتانی ئەوەیان ئاشکراکرد کە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەبەهای دەیان هەزار پاوەنی ئەستەرلینی شوقەکەی خۆی لە لەندەنی پایتەخت نۆژەن کردووەتەوە کە پارەکەشی لەلایەن لایەنگران و بەخششکارانی حیزبەکەیەوە بۆ دابین کراوە.