گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی لێهات

گەنجێک بە یەکجار شەش ژەمە ڤاکسینى وەرگرت.. بزانە چی لێهات

2021.05.10 - 20:54
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێک بە یەکجار شەش ژەمە ڤاکسینى وەرگرت.. بزانە چی لێهات

ناس کورد-

گەنجێکى ئیتالى بە هەڵە شەش ژەم ڤاکسینى فایزەرى وەرگرت، بەو هۆیەشەوە لە نەخۆشخانە خرایە ژێر چاودێرییەوە بەڵام تەندروستى جێگیرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، ئەو گەنجە کە تەمەنى 23 ساڵە لەجیاتى ئەوەى یەک ژەم ڤاکسینى پێ بدرێت بڕێکى زۆرى پێدراوە کە بەرانبەر بە شەش ژەمە ڤاکسینە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، پێدانى زیاد لە ژەمێکى ڤاکسین چاوەڕوانکراوە، بەڵام هێشتا نازانرێت کاریگەرى پێدانى شەش ژەم بەسەریەکەوە چى دەبێت، کوڕەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەڵام دۆخی تەندروستیی جێگیرە. 

 

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش لەئەمریکا و ئوسترالیا و ئەڵمانیا و ئیسرائیل چەند حاڵەتێکى پێدانى ژەمە ڤاکسینى زیادە تۆمارکراوە.