ناس کورد-
سەرۆکایەتى شارەوانیی سلێمانى ڕاگرتنى بڕیارى فرۆشتنى دوو قوتابخانەى لە سنورەکە ڕاگەیاند کە پێشتر بڕیاردرا بوو بە زیادکردنى ئاشکرا بفرۆشرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕوونکردنەوەیەکى شارەوانیی سلێمانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوو قوتابخانە كە خوێندن تێیاندا بەزمانی توركییە و بە پارەیە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و بەڕاویژ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمی قوتابخانە بڕیاردرابوو بفرۆشرێت بەزیادكردنی ئاشكرا، بەڵام دواتر بریار دەرچوو بە ھەڵوەشاندنەوەی فرۆشتنی لەگەڵ ڕاگرتنی زیادكردنەكە.
شارەوانى ناوى ئەو دوو قوتابخانەیەى بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام بەپێی نوسراوێکى شارەوانى دەکەونە کەرتى یەکى مەڵکەندى دەباشان.
بڕیارى فرۆشتنى دوو قوتابخانەکە لە کۆتایی نیسانى رابردوودا دەرکراوە، بەڵام لە پێنجى ئایاردا بڕیارى ڕاگرتنى فرۆشتنیان دراوە.