گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم ڕاپۆرتی چاکسازی لە بواری باجدا ناردە پەرلەمان

2021.05.10 - 18:26
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم ڕاپۆرتی چاکسازی لە بواری باجدا ناردە پەرلەمان

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ دووشەممە، 10ی ئایاری 2021، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی چاکسازی لە بواری باج ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری چاکسازی کە پێداگرى لەسەر چاکسازیی سیستەمی باج بە شێویەکی دادپەروەرانە دەکاتەوە لە وەرگرتنی باج و گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی یاسایی و کارگێڕی بۆ ڕێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و میکانیزم و پێوەری تازە بۆ ڕێکخستنی باج و لەو پێناوەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک ڕێکاری گرتۆتەبەر کە بریتین لە:

یەکەم: بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە وەرگرتنی باجی دەرامەت لەسەر بەرهەمە نەوتی و سوتەمەنییەکان و مەوادی کیمیایی تایبەت بە سوتەمەنییەکان و پاشەڕۆی سوتەمەنییەکان، باج بەم شێوەیە وەربگیردرێت کە لە ڕێکەوتى 5ی ئازاری 2021 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە:
ـ 7% باج لە بەها لە کاتی هاوردەکردن
ـ 4% باج لە بەها لە کاتی هەناردەکردن

دووەم: مامەڵەی هیچ کۆمپانیایەکی نەوت و گاز ڕایی ناکرێت تا پاکانەی باجی لەگەڵدا نەبێت.

سێیەم: وردبینیی بڕی باجی خەمڵێنراو لە لایەن وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان ئەنجام دەدرێت.

چوارەم: دەبێ سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکار (Suppliers) خۆیان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، تۆمار بکەن.

پێنجەم: وەرگرتنی باج لە کارمەندی بیانیی بواری نەوت و گاز کە لە ڕێکەوتى 17ی کانونی دووەمی 2021 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.