گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار

ئێران بە فەرمی ئەنجامدانی دانوستانی نهێنی لەگەڵ سعودیە لە بەغدا ڕاگەیاند

2021.05.10 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران بە فەرمی ئەنجامدانی دانوستانی نهێنی لەگەڵ سعودیە لە بەغدا ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ یەکەم جار و بەشێوەیەکی فەرمی ئاشکرای کرد کە گفتۆگۆی دوو قۆڵی لەنێوان وڵاتەکەیان و سعودیە لە بەغدا بەڕێوەچووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران (10ی ئایاری 2021) لە میانەی لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ سعودیەدا جەختکراوەتەوە لەسەر چارەسەرکردنی ئەو دۆسیانەی کە پەیوەستە بەهەردوو وڵاتەوە و کاریگەری هەیە لەسەر پەیوەندییەکان و پرسە هەرێمایەتییەکان، بابەتەکە ناتوانرێت لە ئێستادابە تیروتەسەلی بۆ میدیاکان ئاشکرابکەین".



وتیشی، "ئێمە پێشوازی لەو گفتوگۆیانە دەکەین بەهەر شێوەیەک بێت یان لەسەر چ ئاستێک بێت، دواتر ئەنجامی گفتوگۆکان هەڵدەسەنگێنین".

 

خەتیب زادە ئاماژەی بەوەشکرد، وەلانان ئاڵۆزییەکان لەبەرژەوەندی ئێران و سعودیە و ناوچەکەدا دەشکێتەوە.

 

لێدوانەکەی زادە لەکاتێکدایە کەپێش چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، بەغدا زیاتر لە گەڕێکی گفتوگۆی نێوان ئێران و سعودیە میواندارێتی کردووە.