گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

پێشبینی باران و هەورەبروسکە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان

2021.05.10 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی باران و هەورەبروسکە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان

ناس کورد-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای دەکات، بۆ ڕۆژی سێشەممە لە سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان نمەباران هەیە و لە ڕاپەرین، کەرکوک، هەولێر و دهۆکیش کەشوهەوا جێگیر دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە هەرێمی کوردستان (10ی ئایاری 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ئاماژەى بەوەکردووە، سبەینێ لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سور لەسەر ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و ھەڵەبجە، ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری نیمچە ھەور بۆ پەڵە ھەور ئەبێت لەکاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری لاواز ھەیە بۆ بارینی نمە باران و ھەورە بروسکە لەھەندێک ناوچەی ئەم سنورانە بە شێوەی ھەڕەمەکی.



پێشبینی ئەوەشیکردووە، لە ناوچەکانی سنوری ڕاپەرین، کەرکوک، ھەولێر و دھۆک ئاسمان بەزۆری ساماڵ ئەبێت و کەش ئاسایی ئەبێت، پلەکانی گەرما بە جێگیری ئەمێنێتەوە، خێرای بای باشوری ڕۆژئاوا لەسەر ناوچەکە چالاکی مامناوەندی ئەبێت لە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەخێرای 10 تا 35 کیلۆمەتر زیاتر لەکاتژمێرێکدا، لە ھەندێک کاتیشدا خێرایی با زیاتر ئەبێت بۆ 45 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا بەتایبەت لەناوچەکانی گەرمیان، سلێمانی و ھەڵەبجە.