گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاهەنگى تێکەڵ چەند پەرلەمانتارێکى ئێرانى لە باڵوێزخانەى بەریتانیا توڕە کردووە

2019.06.12 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
 ئاهەنگى تێکەڵ  چەند پەرلەمانتارێکى ئێرانى لە باڵوێزخانەى بەریتانیا توڕە کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- چەند پەرلەمانتارێکى ئێران، لەسەر ئاهەنگگێڕانێکى نێو باڵوێزخانەى بەڕیتانیا هاتنە دەنگ و دژى تێکەڵاوى ژن و پیاون لەو ئاهەنگەدا. . پاش ئەوەی باڵوێزخانەی بەریتانیا لە تاران، ئاهەنگێکى سازکرد و چەند میوانێکی ئێرانی لە پیاو و ژن بانگهێشتى ئەو ئاهەنگە کرابوون، چەند پەرلەمانتارێکی ئێران، باڵوێزخانەی بەریتانیایان بە شکاندنی دابونەریتەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران تومەتبارکرد، بەوەی ئاهەنگەکە تێکەڵ بووە و ژن و پیاوى لە یەک شوێندا کۆکردووەتەوە، هەروەها خواردنەوە کحولییەکانیشی تیدا پیشکەشکراوە. . ئەو چەند پەرلەمانتارەى ئێران، داوایان لە عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانى ئێران کردووە، بە زوترین کات لێکۆڵینەوە لەو دۆسێیە بکات، تەنانەت داوایان کردووە وەزیری دەرەوەی ئیرانیش بانگهێشت بکرێت بۆ پێشکەشکردنى ڕوونکردنەوە. . بەپێى یاساکانی ئێران، ئەنجامدانی ئاهەنگی تێکەڵ لە ژن و پیاو قەدەغەیە، ئەگەر تەنانەت ژن و پیاوەکانیش هاوسەری یەکتر بن دەبێت، شوێنى ژن و پیاوەکان جیا بن و تێکەڵى یەکتر نەبن. . گەر لەسەر ئەو پرسە ئاوڕ لە مێژوو بدرێتەوە، لە ساڵی 2016 سوپای پاسدارانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ئاهەنگێکی باڵوێزخانەی ژاپۆن، باڵوێزی ئەو وڵاتەشیان بۆ ماوەیەک ڕاگرت، بە بەبیانوی سازدانی ئاهەنگی تێکەڵ. . لەلایەکى ترەوە بەگوێرەى ئامارەکان، لە 22ى کانوونی دووەمی 2019 دەسەلاتدارانی ئێران لە شاری مازندەران، زیاتر لە 72 کەسیان دەستگیر کردووە، بە تومەتی بەشداریکردنی لە ئاهەنگیکی تێکەڵ و خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان. . .