گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وادەى کۆبوونەوەى سەرکردەى گروپە چەکدارەکانى عێراق و سەرکردەکانى ئێران راگەیەنرا

2021.05.10 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى کۆبوونەوەى سەرکردەى گروپە چەکدارەکانى عێراق و سەرکردەکانى ئێران راگەیەنرا

ناس کورد-  

میدیاکانى ئێران بڵاویان کردەوە، سەرکردەى گروپە چەکدارەکانى عێراق ئامادەى بەشداریکردنیان لەکۆبونەوەى سەرکردەى ئەو گروپانە لەدیمەشق دەربڕى، کە لەسەرکردەى گروپەکانى ئێران و سوریا و  لوبنان پێکدێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ميدياكانى ئێران (10 ى ئایارى 2021) لەسەر زارى سەرچاوەی ئاگادارى لوبنانەوە بڵاویان کردەوە، کۆبونەوەکە لەدوو ڕۆژى داهاتوودا ئەنجام دەدرێت و ژمارەیەک لەسەرکردەى گروپى چەکدارى ئێرانى و عێراقى و سوری و لوبنانى بەشدارى تێدا دەکەن.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بەشداربووانى کۆبونەوەکە پێکدێن لەسەرکردەکانى مقاوەمەت و تەوەرى کۆبونەوەکەش بارودۆخە کتوپڕەکانى ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت و لەبارەى بارودۆخى سوریاشەوە بڕیارى گرنگ دەدرێت.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى بڕیارەکانى کۆبونەوەکە ژوورێکى ئۆپەراسیۆنى یەکگرتوو بۆ چاودێریکردنى هەلومەرج و هەر پێشهاتێکى ناوچەکە پێکدەهێنرێت.