گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پرۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری لەسەر چیای سەفین جێبەجێ دەكرێت

2021.05.10 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
پرۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری لەسەر چیای سەفین جێبەجێ دەكرێت

ناس کورد-

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، پرۆژەیەكی گەورەی گەشتیاریی هاوشێوەی پرۆژەی تەلەفریكی چیای زاوای دهۆك لەسەر چیای سەفینی شەقڵاوەش دەكرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار (10ى ئايارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "كەرتی گەشتوگوزار جێی بایەخی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو لەناو پێكهاتەی حكومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریشدا دەستەیەكی سەربەخۆ كاروبارەكانی ئەو كەرتە بەڕێوە دەبات و ماستەرپلانێكی گشتی بۆ سەرجەم هەرێمی كوردستان هەیە 60 تاوەكو 65 پرۆژەی گەورە و مامناوەندمان بۆ هەموو پارێزگەكانی كوردستان هەیە".

 

وتیشی "خواستی ئێمە لە پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزاردا لەوەی ئێستا هەمانە زۆر زیاترە و دەمانەوێت بایەخی زیاتر بەو سێكتەرە بدەین، لە بەرنامەماندایە پرۆژەی گەشتوگوزاری هاوشێوەی تەلەفریكەكەی چیای زاوای دهۆك، لەسەر چیای سەفین لە شەقڵاوەش جێبەجێ بكەین".

 

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار داواش لە سەرمایەداران و وەبەرهێنەران دەكات سەرمایەكانیان بخەنەگەڕ لە پرۆژەی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان، لەمبارەیەوە دەڵێت "بانگهێشتی سەرمایەداران و وەبەرهێنەران دەكەین بۆ ئەوەی سوود لە بەرزایی و چیاكانی كوردستان وەربگرن و پرۆژەی گەشتیاری هاوشێوەی پرۆژەی تەلەفریكی چیای زاوای دهۆك، لەو شوێنە گەشتیارییانەی تاوەكو ئێستا دەستیان پێنەگەیشتووە پرۆژەی هاوشێوە بكەن و لە هەر شوێنێكیش وەبەرهێنەران و كەرتی تایبەت بیانەوێت سوود لەو شوێنانە وەربگرن، حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیرییان دەكات كە بەشێوەیەكی باش سەرمایەكانیان لە هەموو بوارەكان و بە تایبەتی لە بواری گەشتوگوزاردا بخەنەگەڕ".